کاتی بایكۆتکردنی سەرتاسەری فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان دیاریکرا

نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان لە ئاگادارییەکدا داوا لەسەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست دەكەن بایكۆتی سەرتاری لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ بکەن. 

لە ئاگادارییەکدا نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە" بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان، لە پێناو بە دەستهێنان و گەیشتن بە خەونی هەمیشەییمان كۆتاییهێنان بەو ستەمەی لە ئێمەی گرێبەست دەكرێت، ڕۆژی یەك شەممە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە کاتژمێر (١٠:٠٠) بەیانییەوە دەستدەكەین بە مانگرتن و گردبونەوە، تا ئەو كاتەی دەكرێین بە هەمیشەیی ناچینەوە سەر ئەركەكانمان". 

‎ناونیشانی شوێنی گردبوونەوەكان بەم شێوەیەیە: 

‎١ -هەولێر -بەردەم بینای ئەنجوومەنی وەزیران

‎٢-دهۆك-بەردەم پاركی ئازادی

‎٣-سلێمانی-بەردەم نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكوومەت

‎٤-هەڵبجەی شەهید-بەردەم باغی گشتی

‎٥-ئیدارەی گەرمیان -بەردەم بینای قایم قامیەتی كەلار

‎٦-ئیدارەی ڕاپەڕین-بەردەم بینای ئیدارەی ڕاپەڕین

‎٧-قەڵادزێ-بەردەم قایم قامیەت

‎٨-سیدصادق-بەردەم بینای سەرۆكایەتی شارەوانی

‎٩-عەربەت-بەردەم بینای ناحیەی عەربەت

‎١٠-قەزای شارەزور-بەردەم بانقی قەزای شارەزور

‎١١-دووكان-بەردەم بینای قایم قامیەت


PM:02:47:27/10/2021