دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی دووەمی بەشە خۆراكی هاوڵاتییان دەکرێت

بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی رایدەگەیەنێت" گۆڕانکاری نوێ لە مادەکانی بەشە خۆراکی هاوڵاتییان نەکراوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی دەكەین". 

شەوكەت محەمەد بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی بە میدیاکانی ڕاگەیاند" هاوشێوەی مانگی پێشوو لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستدەكەین بە دابەشكردنی سەبەتەی دووەمی بەشە خۆراكی هاوڵاتییان". 

بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی ڕوونیشیکردەوە، تائێستا ٣٠% بۆ ٤٠%ی بەشە خۆراك گەیشتوەتە بریكارەكانی دابەشكردنی خۆراك  پێكهاتون لە ماددەكانی (شەكر، زەیت، برنج، لەتكەنۆك، نیسك، دۆشاوی تەماتە) و بەبریكارەكانی  تریش دەگات.


PM:03:11:27/10/2021