بەهۆی کۆرۆناوە ١٩٧ كەس لە ئێران گیانیان لەدەستدا

تەندروستی ئێران گیان لەدەستدانی ١٩٧ تووشبووی کۆرۆنای لە وڵات ڕاگەیاند. 

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئامارێکی نوێی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٠ هه‌زار و ٦٤٤ كه‌س لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ١٩٧ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

تا ئێستادا پێنج ملیۆن ٨٨٨ هەزار و ١٠٠ كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش پێنج ملیۆن و ٤٥٥ هەزارو ٣٢٩ كەس چاكبونەتەوە، هەروەها ١٢٥ هەزار و ٧١٦ كەس بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.


PM:03:28:27/10/2021