ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بە داشكاندنی بڕی ١٥% لە قەرز و سزای دواكەوتن و سەرپێچی پارەی كارەبا.
ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڕایگەیاند" ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا، بڕیاریدا به داشكاندنی ڕێژه‌ی ١٥%ی قه‌رزی كرێی كاره‌با و سزادانی دواكه‌وتن و سه‌رپێچی كاره‌با".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌گرێته‌وه كه تا رۆژی ٣١ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢١ بڕی پاره‌ی پێویست ده‌ده‌ن كه له ئه‌ستۆیانه، ئه‌و بڕیاره‌ش له ١ی تشرینی دووەمەوە جێبه‌جێده‌كرێت.