حەوت فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان راگەیەنراوێکیان لەسەر دۆخی پەرلەمان بڵاوکردەوە و دەڵێن" پاراستنی شکۆی پەرلەمان ئەرکێکی پیشەیی و ئەخلاقییە".
له‌یاداشتێكدا هه‌ریه‌ك له فراكسیۆنه‌كانی (یه‌كێتی، گۆڕان، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، یه‌كگرتوی ئیسلامی، نه‌وه‌ی نوێ، ئازادی و په‌رله‌مانتارانی سه‌ربه‌خۆ) كه ئاراسته‌ی دەستەی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانیان كردوه ئاماژەیان بەوەکردووە" پاراستنی شكۆی په‌رله‌مان ئه‌ركێكی پیشه‌یی و ئه‌خلاقیه و پێویسته له ئاست پاراستنی ئه‌و شكۆیه‌دابن و نابێت هه‌ڕه‌شه‌كردن به‌رانبه‌ر چه‌ند په‌رله‌مانتارێك ببێته هۆی سوكایه‌تیكردن بە خەڵکی کوردستان و خوێنی هەزارەها شەهید".
ئه‌وه‌شیانخسته‌ڕوو: ده‌بێت ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی به‌راشكاوی له‌نێو دانیشتنی په‌رله‌ماندا داوای لێبوردن له په‌رله‌مان و خه‌ڵكی كوردستان بكات بۆئه‌وه‌ی دۆخی دانیشتنه‌كان ئاسایی ببێته‌وه.
دەقی راگەیەندراوی حەوت فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان: