باوكی ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی سزا درا

باوکی ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سزادەدرێت و ڕادەگەیەنێت" وەک ئەفسەرێکی یەکێتی بەهۆی هەڵوێستەکانم بەرامبەر بە نەیارانی یەکێتی لەجیاتی دەست خۆشی وپاداشت چەندین جار سزاتان داوم".

محەمەد ئیسماعیل باوکی ژینۆ محەمەد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە هاوکات فەرماندەی مافپەروەرە لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەووە و دەڵێت" بەهۆی هەڵوێستەکانم بەرامبەر بە نەیارانی یەکێتی لە جیاتی دەست خۆشی و پاداشت چەندین جار سزاتان داوم سزای کوشندە تاڕادەی لێسەندنەوەی پۆست و پایە و لێسەندنەوەی سەیارە و چەک و ڕەوانەکردنەوەی ماڵەوە و دانانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی سەربازی تەنها لەبەر ئەوەی نەچوومەتە ژێرباری دوژمنانی یەکێتی هەموو وەزارەتی پێشمەرگەش دەزانێ بەخۆم وماڵ ومنداڵم بەرگەی هەموو ئەو کێشانەمان گرت کەیەکێتی بەرامبەر من وماڵ ومنداڵەکانمی کرد".

ئەوەشی خستەڕوو: دوا سزایان  دوێنێ چوارشەممە ٢٧ی مانگە بوو، کە بە فەرمانی شێخ جەعفەر مووچەکەم ڕاگیراوە. 

باسی لەوەشکردووە: لە دەرزیەکەوە تا گەورەترین شت لەڕووی دزی و گەندەڵی و ڕەوشت و خیانەت ئەگەر لەسەرمنتان هەیە بێمنەت بن ئەگەر نەمدەنە دادگا.

دەقی ڕوونکردنەوەکە: 

بەڕێز بەرپرسی فەرماندەیی هێزەکانی٧٠
بەڕێز بەرپرسی مەڵبەندی پێشمەرگە
بەڕێز بەرپرسی فەرمانگەی یاسای فەرماندەیی 
سلاوو 
بەڕێزان من وەک ئەفسەرێکی یەکێتی بەهۆی هەڵوێستەکانم بەرامبەر بە نەیارانی یەکێتی لەجیاتی دەست خۆشی وپاداشت چەندین جار سزاتان داوم سزای کوشندە تاڕادەی لێسەندنەوەی پۆست وپایەو لێسەندنەوەی سەیارەو چەک وڕەوانەکردنەوەی ماڵەوەو دانانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی سەربازی تەنها لەبەر ئەوەی نەچوومەتە ژێرباری دوژمنانی یەکێتی هەموو وەزارەتی پێشمەرگەش دەزانێ بەخۆم وماڵ ومنداڵم بەرگەی هەموو ئەو کێشانەمان گرت کەیەکێتی بەرامبەر من وماڵ ومنداڵەکانمی کرد؟؟

هەموو ئەوانە یەکێتی بەمنی کرد تەنها لەبەر خاتری ئەوەی دوژمنانی یەکێتی دڵیان نەڕەنجێ لەیەکێتی لەگەڵ ئەوەش هەربەرگەمان گرت ؟؟؟؟
دوا سزاتان کە دوێنێ ڕۆژی چوارشەممە ۲۷ــ۱۰ــ۲۰۲۱ بەفەرمانی شێخ جەعفەر مووچەکەم ڕاگیراوە ؟؟؟
ئایا من هیچ بێ یاساییەکم کردوە؟؟
ئایا دیسپلینی سەربازیم پێشێل کردوە؟؟
ئایا خیانەتم کردوە؟؟؟
ئایا دزی وگەندەڵیم کردوە ؟؟

تەنها شتێک کەشکی پێببەم ولای ئێوە سەرپێچی بێت ولای من شانازی بێت ئەویش ئەوەیە سەرچنار ولالەزاربە مەرجەعی یەکێتی وکورد دەزانم وپاڵپشتی سەختی هاوسەرۆکی یەکەمی یەکێتیم بەڕێز کاک شێخ لاهوور؟؟؟

تێبینی/ لەدەرزیەکەوە تاگەورەترین شت لەڕوی دزی وگەندەڵی و لەڕووی ڕەوشت وخیانەت ئەگەر لەسەرمنتان هەیە بێمنەت بن ئەگەر نەمدەنە دادگا ؟؟؟؟

فەرماندەی مافپەروەر
محمد اسماعیل


PM:08:11:28/10/2021