وتەبێژی پارتی لەبارەی ئەنجامدانی گۆڕانكاری لە بەرپرسانی ئۆرگانەكانی حزبەكەی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی ئەنجامدانی گۆڕانكاری لە بەرپرسانی ئۆرگانەكانی حزبەكەی بەتایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" تاکو ئێستا بڕیاری ھیچ جۆرە گۆڕانکارییەک نەدراوە". 

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاند" ماوەی چەند رۆژێکە ژمارەیەک ماڵپەڕ و پەیجی دیاریکراو ھەواڵێکی دور لە راستی بڵاودەکەنەوە لەبارەی گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕکردن لە ھەڤاڵانی بەرپرسی ئۆڕگانەکانی پارتیمان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی و، ھەندێ شوێنی دیکە بەگشتی، ئەم بابەتە ھیچ بنەمایەکی بۆ نیە و تاکو ئێستا بڕیاری ھیچ جۆرە گۆڕانکارییەک نەدراوە".

ئەوەشی خستەڕوو: باشتروایە ئەو سایت و ناوەندە راگەیاندنانە لەخەمی راستگۆیی کەناڵەکانیان بن و ھەواڵی دور لە راستی بڵاونەکەنەوە. 


PM:01:27:30/10/2021