ئاراز شێخ جەنگی: ئەو کەسانەی دانیان بەژەهرخواردنەکەدا ناوە ناوی من تێوەنەگلاوە

ئاراز شێخ جەنگی دوای ئەوەی لەگەڵ لاهور و سێ سەرکردایەتی تردا فەرمانی دەرکردنیان لە یەکێتی دەرچوو، دەڵێت" ئەگەر بابەت ژەھرخواردنکردن بێت،ھەمووان دەزانن من بێ ئاگام لەو بابەتە".

لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئاراس شێخ جەنگی برای لاهور جەنگی نووسیوویەتی" بابەتی دورخستنەوەمان لە یەکێتی نشتیمانی بڕیارێکی تاکڕەوانە و بێ بنەمایە".

لەو نووسینەدا دەشڵێت " مەکتەبی سیاسی بەبێ لێکۆڵینەوە  و دیراسەکردن ئەم بڕیارەیان داوە.

بەندە لە دوای ڕوداوەکانی ھەشتی تەمووزەوە بێلایەنی خۆم پاراستووە، ئەگەر بابەت ژەھرخواردنکردن بێت،ھەمووان دەزانن من بێ ئاگام لەو بابەتە".

" ئەو کەسانەش کە دانیان بەو تاوانەدا ناوە بەھیچ جۆرێک ناوی من لەو بابەتەوە تێوە نەگلاوە، بۆیە نەدەبوو بەو شێوە گشتگترە بڕیاری دەرکردن بدرێت.".( ئاراس شێخ جەنگی، دەڵێت).

لە کۆتایدا ئاراس شێخ جەنگی داوا لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەکات بە زوترین کات کۆ ببێتەوە و ڕێگاچارەیەک بۆ ئەم دۆخە نەخوازراوە بدۆزنەوە.

ئەمشەو مەکتەبی سیاسی یەکێتی هەریەک لە لاهور جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی و ئاڵا تاڵەبانی و ئاراز شێخ جەنگی و ژینۆ محەمەد و شادمان مەلا حەسەنی لە یەکێتی دوورخستەوە.



AM:12:38:03/11/2021