دابەشکردنی نەوت لەم ناوچەیەی هەرێم دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە ئەمڕۆ نەوتی سپی لە شارۆچكەی تەوێڵە و دەوروبەری و سبەینێش لە ناحیەی بیارە دابەشدەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ (سپی) نێردراوە باس لەوەکراوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناحییەی بیارە دەستدەكرێت بە پڕۆسەی دابەشكردنی بە شەسوتەمەنی یەك بەرمیل نەوت بۆ هەرماڵێك لە شارۆچکەی تەوێڵە و دەوروبەری. 

ئەوەشی خستەڕوو: سبەینێ پێنجشەممە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ نەوتی سپیی ماڵان لە بیارە و دەروبەری دابەش دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" پێویستە هاوڵاتیان (کارتی وەرگرتنی نەوت، کۆپی ناسنامەی باری شارستانی) پێبێت، بە پێچەوانەوە بەشە نەوتی پێنادرێت".


PM:12:06:03/11/2021