" مێسی پێکانەکەی قورسە "


چەند میدیایەکی وەرزشی ناسراو هەواڵە ناخۆشەکە بە هاندەرانی رادەگەیەنن و ئاشکرایانکردووە کە پێکانەکەی لیۆنێل مێسی قورسە و رەنگە ماوەیەکی زۆر دووربکەوێتەوە. 
  
لە یاریی پاریس سانجێرمان بەرامبەر لیل، لە گەڕی رابردووی خولی فەرەنسیدا، مێسی هەستی بە ئازار کرد و لە نیوەی دووەمدا گۆڕانکاری پێکرا، دواتر یانەی پاریس سانجێرمان ریاگەیاند کە مێسی هەست بە ئازار دەکات. 

مێسی بێجگە لەوەی لە ماسوولکەی رانی هەست بە ئازار دەکات، لە ئەژنۆی چەپیشیدا تووشی پێکان بووە، کە لەو لێدانەوە تووشی بووە کە لە یاریی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر ڤێنزویلا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا لەلایەنی لویس مارتینێزەوە لێیدرا.
 
ئەو سەرچاوانە دەڵێن: مێسی بێجگە لە یاریی لایپزیگ لە چەند یارییەکی دیکەشدا بەشداری ناکات".
  
لیۆنێل مێسی، لەوەتەی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانەوە کردووە، نەیتوانیوە گۆڵ لە خولی فەرەنسا تۆمار بکات، بەڵام لە چامپیۆنزلیگدا لە ٣ یارییدا ٣ گۆڵی بۆ یانەی پاریسی کردووە.



PM:04:41:03/11/2021