مەكتەبی سیاسی یەکێتی بەكۆی دەنگ بڕیارەكانی بافڵ تاڵەبانی پەسەند كرد

میدیای فەرمی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت" مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی به‌ كۆی ده‌نگ بڕیاره‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسەرۆکى یەکێتی په‌سه‌ندكرد". 

میدیای فەرمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند" مەکتەبی سیاسی بە کۆی دەنگ بڕیارەکانی بافڵ تاڵەبانی پەسەندکرد، کە تایبەت بوو بە دەرکردنی هەریەك لە ( لاهور جەنگی بورهان، ژینۆ محەمەد، شادمان مەلا حەسەن، ئاڵا تەحسین حبیب ) و هەڵپەساردنی  ( ئاراس جەنگی بورهان ) بۆ ماوەی شەش مانگ". 

ئاماژەی بەوەشکراوە: بڕیارەکان پەسەندکران و دوای تەواوبوونی ماوەی تانەلێدان و سەرجەم رێککارە پەیڕەوییەکان، و بڕیارەکان حکومی کۆتاییان وەرگرت بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی ( ی.ن.ك ). 


AM:11:48:05/11/2021