مووشەک بارانی بنکەی بەعشیقەی هێزەکانی تورکیا دەکرێت

ئەمشەو ٧ تشرینی دووەم بنکەی سەربازی تورکیا لە بەعشیقە کەوتە بەرهێرشی چەند مووشەکێکی دوورهاوێژ.

میدیا عێراقییەکان و عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە، کە ئەمشەو چوار مووشەک ئاراستەی  بنکەی سەربازی تورکیا لە بەعشیقە کراوە.

تا ئێستا نە لایەنی هێرشبەر دیاریکراوە، نە ئەو زیانە گیانی و مادیانەی زانراوە کە لەو بنکەیە کەوتووە.

ناو بەناو ئەو بنکە سەربازییە گەورەیەکی تورکیا رووبەڕووی هێڕشی مووشەکی دەبێتەوە، بەلآم هیچ لایەنەێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشە ناخاتە ئەستوی خۆی.

ماوەیەکە ناوچە جێناکۆکەکانی مووسڵ و کەرکوک و دیالە لە بارگرژیەکی گەورەدا دەژین  و چەکدارانی داعش لەو ناوچانە چالاکبوونەتەوە.




PM:08:55:07/11/2021