سبەی دادگایکردنی ٤ دەستگیرکراوی تری بادینان ئەنجام دەدرێت


سبه‌ینێ دوو شەممە دانیشتنێکی دیکەی دادگاییكردنی ٤ لە دەستگیرکراوانی بادینان ئەنجام دەدرێت.
 
دادگاییکردنەکە لە دادگای دووی تاوانی هەوڵێر بەڕێوەدەچێت و ئەو چوار دەستگیرکراوەش: بەندەوار ئەیوب، شێروان تەھا، مەسعود عەلی، کارکەر عەباسە. 
ماوەی ١٤ مانگە ئەم دەستگیرکراوانەی بادیانان لە زیندان هێڵراونتەوە.

لە دانیشتنی چوارەمی دادگادا کە سبەی پێنجەمینە، ئەم چوار گیراوەبە پێی بەڵگەی هێزەکانی ئاسایش تۆمەتبارکران بەوەی بەیاننامەیەکی هاوبەشیان نوسیبوو دژی بۆردومانەکانی سەر سنورەکانی کوردستان و تۆمەتبارکردنی پەدەکە بەوەی کە دەستی هەیە لەم بۆردومانکردنانەدا، بۆیە داوایان لە وڵاتان کردووە کە ئیدانەی هێرشەکان بکەن.

لەم ماوەیەی رابردوودا دوو وەجبەی تری گیراوەکانی بادینان حوکمدران لە شەش ساڵەوە بۆ یەک ساڵ.





AM:12:11:08/11/2021