نرخی دۆلار و لیرەی تورکی دادەبەزن

بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٩ تشرینی دووەم نرخی دۆلار و لیرەی تورکی بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان و عێراق روو لە دابەزینە.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە ( سپی ) راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٣٥٠ دینارە، دوێنێ بە ١٤٨ هەزار و ٤٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٢ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٠ هەزار و ٢٠٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٥ هەزار و ٢٥٠ دینارە، دوێنێ بە ١٥ هەزار و ٤٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٤٣٥ دینارە.
- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤١٨ هەزار دینارە.




AM:09:43:09/11/2021