بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بومەلەرزەیەکی بەهێز لە شارەکانی (مەندەلی و بەدرەی لە پارێزگای دیالە) ڕوویدا و لە زۆرینەی شارەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیانیش هەستی پێکرا.
بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر (٦:٣٧) خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومهلهرزهیهك به گوڕی (٣.١) پلەی ڕێختەر لە هەریەک لە شارەکانی (مەندەلی و بەدرەی لە پارێزگای دیالە) ڕوویدا و لە سنوری ئیدارەی گەرمیانیش هەستی پێکرا.
بوومەلەرزەیەکە بە قووڵای (١٤) کیلۆمەتر بووە و چەقی بومەلەرزەکە (١١٠) کیلۆمەتر لە شاری کەلارەوە دوور بووە.