لە هەندێک ناوچەی کوردستان بەهۆی زۆربارینی بەفرەوە هاتوچۆ ڕاگیرا

یەكەم شەپولی بەفربارین ژمارەیەك پارێزگای لە رۆژهەڵاتی كوردستان گرتەوە و، بووە هۆی داخستنی رێگاكانی هاتۆچوو لەنێوان ژمارەیەكی زور لە شار و شارۆچكەکان.

 

ئەمڕۆ ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ یەكەم بەفری وەرزی پایز لە رۆژهەڵاتی كوردستانی گرتەوە و بەفر پارێزگاكانی ورمێ‌ ، كرماشان ، سنە و ناوچەی هەورامانی داپۆشی هەروەها ژمارەیەكی زۆری شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانی سپی پۆشكرد، لە هەندێک ناوچە بافر بارینەکە بووە هۆی داخستنی رێگاکانی هاتوچۆ.

بەگوێرەی زانیارییاکان، لە شاری بیجاڕی سەر بە پارێزگای سنە، نزیكەی ٣٥ سانتیمەتر بەفر باریوە بەشێوەیەک بەتەواوەتی بەفر  شارەكەی سپی کرد بوو تا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەردەوامی هەبوو.

لە پارێزگای ورمێش لە شارەكانی پیرانشار ، مهاباد ، سەردەشت و باكووری پارێزگاكە بەفرێكی زۆر باریو و بووە هۆی وەستاندنی هاتووچۆ لە نێوان شارەكانی ئەو پارێزگایەدا.

ئەمە لەکاتێکدایە لە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە١١ تشرینی دووەم بەفر بارین لە ناوچە جیاجیا کانی کوردستان بارییەوە و لە حاجی ئۆمەرانی پارێزگای هەولێریش دەستیپێکردووە و تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بەردەوامی هەبووە و نزیکەی ١٠ سانتیمەتر بەفر لەو ناوچەیە باریوە.

 



PM:05:39:12/11/2021