بەرێوەبەری فەرمانگەی ئاو لە سلێمانی ڕایگەیاند
"چەند ڕۆژێکە ڕەنگی ئاوی هەندێک لەگەڕەکە کانی شاری سلێمانی گۆران کاری
بەسەردا هاتووە و ڕەنگەکەی بووە بە زەرد باو و قاوەیی".
سەربەست عوسمان بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاو لە
سلێمانی ڕایگەیاند "ساڵانە لەم کاتەدا بەهۆی کەم بوونەوەی ئاستی ئاو
لەبەنداوی دوکان دووچاری ئەم حاڵەتە دەبینەوە، ڕەنگی ئاو گۆرانکاری بەسەردادێت و
دەبێتە زەردباو.
هاوکات
باسی لەوەشکرد "ئێمە جگه له تاقیگه‌ی خۆمان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی
سلێمانیش چاودێرن به‌سه‌رمانه‌وه، تا ئێستا هیچ پشكنینێك ده‌رینه‌خستووه كه ئه‌و
ئاوه كێشه‌ی ته‌ندروستی هه‌بێت، چونكه هه‌ركات پێمان بوترێت ئاوه‌كه كێشه‌ی هه‌یه
دابه‌شكردنی راده‌گرین".
سەربەست عوسمان، باسی لەوەشکردووە "یه‌كێك
له خه‌سڵه‌ته‌كانی ئاو ئه‌وه‌یه كه بێ تام و بێ ره‌نگ و بێ بۆن بێت، ئه‌م ئاوه
ته‌نها ره‌نگه‌كه‌ی گۆڕاوه، هه‌ر كه‌سێكیش حه‌زناكات بۆ خواردنه‌وه به‌كاری بهێنێت
ده‌توانێت فیلته‌ری بكات یان ئاوی ده‌به و جام به‌كاربهێنێت تا دۆخه‌كه‌ی ئاسایی
ده‌بێته‌وه."