دۆلار بەرزدەبێتەوە لیرە نزمترین ئاست تۆمار دەکات

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٣ تشرینی دووەم دۆلار نرخێکی بەرزی تۆمار کرد، بە پێچەوانەوە لیرەی تورکی نزمترین نرخی خۆی تۆمار کرد.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەرامبەر دینار بەم جۆرە بە ( سپی ) راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٥ هەزار و ٢٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٨ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٤ هەزار و ٩٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٣٧٠ دینارە.
- نرخی ١ ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٢٥ هەزار دینارە.



AM:10:11:13/11/2021