گۆرایبێژ و ئاوازدانەری لاوی کورد، نەوید زەردی وێنەیەکی مناڵی خۆی بڵاودەکاتەوە.
نەوید زەردی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی مناڵی خۆی بڵاوکردۆتەوەو لە ژێریدا نووسیوویەتی " ئەو منداڵەی کە نەوید زەردی دروست کرد".
نەڤید زەردی لەدایکبووی شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی کوردستانە، لەساڵی ٢٠٠٤ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپەو، بەیەکێک لە چالاکترین هونەرمەندە لاوەکان هەژمار دەکرێت کە بەرهەمێکی زۆری هەیە. ماوەی چەند ساڵێکە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات و بەیەکێک لە گۆرانیبێژە ناسراوە لاوەکانی کورد دادەنرێت کە کارە هونەریەکانی هەوادارێکی زۆری هەیە.