خانمە مۆدێل شەبنەم بارانی، نوێترین ڤیدیۆی خۆی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە
و گۆرانیەکی فارسی دەڵێتەوە.
خانمە نمایشکار و کچە مۆدێلی
کورد شەبنەم بارانی، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئنستاگرام نوێترین ڤیدیۆی خۆی بڵاو
کردەوە کە تێیدا گۆرانییەک بەزمانی فارسی دەڵێتەوە، شەبنەم بەشێوەیەکی بەردەوام لە
ئینستاگرامی خۆی دەردەکەوێت و وێنە و ڤیدیۆی سەرنج ڕاکێشی خۆی بڵاو دەکاتەوە، بەمەش بووەتە جێگەی سەرنجی هەوادارەکانی.
شەبنەم بارانی، بە ڕەچەڵەک
خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە
وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی
دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.