لەبارەی کۆچبەرانی بیلاروسیاوە، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند " باشکردنی بارودۆخیان، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشی هه‌موومانه.
مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەت، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی " زۆر نیگەرانم لە بارودۆخی هاووڵاتییانمان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئێستا لە سەر سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپادان".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه" باشکردنی بارودۆخیان، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشی هه‌موومانه".
مەسرور بارزانی دەشڵێت " ئه‌وان له لایه‌ن قاچاخچی و بازرگانانی مرۆڤ و چه‌ند تۆڕێكی ده‌ره‌كی فریودراون".
ماوەی دوو هەفتەیە بە هەزاران کۆچبەری کورد کە تا ئێستا ٧ کەسیان لێ مردووە، لە دۆخێکی ژیاری قورسی بەر سەرماو، نەبوونی خۆراک و ئاو پێداویستیدا لە نێوان پۆلندا و بیلاروسیا گیریان خواردووە.