ڕەغدی کچی سەدام پەیامێکی لەبارەى خۆکاندیدکردنی کوڕەکەی قەزافی بڵاوکردەوە

ڕەغدی كچی سەدام حسێن، سەرۆكی پێشوتری عێراق و رژێمی بەعسی روخاو پەیامێكی سەبارەت بە خۆکاندیدکردنی (سەیفولئیسلامی کوڕی موعەمەر قەزافی) بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لیبیا بڵاوکردەوە. 

ڕەغدی کچی سەدام ئەمشەو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند" برای بەڕێزم سەیفولئیسلام قەزافی، خۆم و هەموو خۆشەویستانت چاودێریت دەکەین بۆ قۆناغی داهاتوو". 

ئەوەشی خستەڕوو: نزا دەکەم بگەڕێنەوە بۆ ئەو پایەی کە شایەنی ئێوەیە و خزمەتی لیبیا بکەن. 

دوێنێ یەکشەممە سەیفولئیسلامی قەزافی بە جلوبەرگی هاوشێوەی باوکییەوە دۆسیەى خۆکاندیدکردنى بۆ سەرۆکایەتى وڵاتەکەى پێشکەشى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى لیبیا کرد، کە بڕیارە لە ڕۆژی (٢٤)ى مانگى داهاتوو بەرێوەبچێت.


PM:07:31:15/11/2021