ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان له عێراق لهگهڵ سكرتێری بزووتنهوهی عهسایبی ئههل ههق كۆبووهوه و لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتهكانی عێراق تاوتوێ كرا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق، ئێوارەی ئەمڕۆ جێنین پلاسخات نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، سەردانی قەیس خەزعەلی، ئەمنیداری گشتی ئەسائیبی ئەهلی حەق-ی کرد و تاوتوێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و لێکەوتەکان کرا.
هاوکات لە میانی کۆبوونەوەکەدا قەیس خەزعەلی کۆمەڵێک بەڵگە و نموونەی ساختەکاری کە لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پیشوەخت ئەنجامدراون بۆ پلاسخارت-ی خستەڕوو، ناوبراو
داواشیکردوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆڵێکی بێ لایەن بگێڕێت و هاوکاربێت تا دۆخی ئەمنی و سیاسی عێراق بەرەو ئاڵۆزی زیاتر نەڕوات.
ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزه ئەمنییەکان له بهغداد روویدا، له ئهنجامدا هێزه ئەمنییەکان رووبهڕوویان بووونهوه و ژمارەیەک له خۆپیشاندهران برینداربوون و كهسێكیش كوژرا.