نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە سێ مووشەک ئاراستەی سنوری گوندی باڤیان سەر بە ناحیەی قەسرۆک کران.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ سێ مووشەک ئاراستەی گوندی باڤیانی سەر بە ناحیهی قەسرۆکی سنوری قهزای شێخان کرا.
هاوکات بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، موشەکەکان لە نزیک موسڵەوە ئاڕاستە کراون، پێش بینی دەکرێت کە ئامانجیان سەربازگەکانی تورکیا بووبێت.
تائێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانه گیانی و ماددییهكان ئاشکرا نەکراوە.