سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایدەگەیەنێت" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بڕیاری لێخۆشبون بۆئه‌و تۆمه‌تبارانه ده‌رنه‌چوه كه تۆمه‌تبارن به‌دۆسیه‌ی تیرۆر و مادده‌ی هۆشبه‌ر".
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژەی بەوەکردووە" به هیچ شێوه‌یه‌ك لێخۆشبون بۆ به‌شێك له‌تۆمه‌تبارانی تاوانه‌كانی تیرۆر و مادده‌ی هۆشبه‌ر و هاوشێوه‌كانیان یاخود ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی زیانیان به‌كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی گه‌یاندبێت ده‌رچوبێت".
راشیگه‌یاند" له‌كاتێكدا سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه بێ بنه‌مایه ره‌تده‌یكه‌نه‌وه و دوره له‌ڕاستیه‌وه، له‌هه‌مانكاتیشدات جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له سه‌رچاوه په‌سه‌ندكراوه‌كان و ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و پێگه فه‌رمیه‌كانی ده‌كه‌ینه‌وه".
لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەدا سه‌رۆكایه‌تی كۆمار داوا له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و هاوڵاتیان دەکات، کە له‌وه‌رگرتنی زانیاریه‌كاندا وردبن به تایبه‌ت له‌م ماوه‌یه‌دا كه وڵات به دۆخێكی هه‌ستیار تێده‌په‌ڕێت.