نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر بە بەهای دۆلاری ئەمریکی بەڕێژەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کرد. 

ئاژانسە ئابورییەکانی جیهان بڵاویانکردوە، بەهای لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین و بەهاکەی بە رێژەی (٨٪) دابەزی و هه‌زار و ١٤ لیرە بەرامبەر بە (١٠٠) دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت، کە ئەوەش نزمترین ئاستە لە مێژوودا.

دابەزینی بەهای لیرەی تورکی پەیوەندی بە فشاری سیاسییەکانەوەیە لەسەر بانکی ناوەندی، کە لە مانگی ئەیلولی ڕابردوو دوو جار رێژەی سوودی نزمکردەوە بۆ ئاستێکی نزمتر لە ئاستی پێشبینیکراو. 


PM:04:15:16/11/2021