تەندروستی عێراق ئاماری (٢٤) کاتژمێری رابردووی تایبەت بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندراوستی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٢٦) کەسی تر بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە".

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی (٢٤) کاتژمێری رابردوو (٨٠٧) حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها (٢٦) حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ١٧٣ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٧٠ هەزار و ٨٨٣ كەس و لەوانە ٢٣ هەزار و ٥٦٢ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٢٧ هەزار و ٥٦٠ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:07:04:16/11/2021