ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڕیاریدا (٢٥٠)ملیار
دینارى دیكه وه‌ك شایسته‌ى دارایی جوتیاران خه‌رج بكرێت.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٧ی تشرینی دووەمی
٢٠٢١ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی هه‌فتانه‌ى خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تیی
مسته‌فا كازمى ئه‌نجامدا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی چه‌ند پرسێكیان كرد، یەکێک
له‌وانه‌ش پێشهاته سیاسیی و ئه‌منییه‌كان و چه‌ند دۆسییه‌كى ئابوریی بوون.
به‌پێی ڕاگهیهندراوهكەی نوسینگەی سەرۆکایەتی
ئەنجومەنی وەزیران، كازمى كۆمه‌ڵێك ڕێنوێنى وه‌زیره‌كانى كردووه له‌باره‌ى جێبه‌جێكردنى
ئه‌و پرۆژانه‌ى كه خزمه‌ت به هاوڵاتییان ده‌كات و باسی لەوەشکرد، كه نابێت ڕووداوه‌كانى
چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گوزەران و ژیانى هاوڵاتییان هه‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا به
خه‌رجكردنى ٢٥٠ ملیار دینارى دیكه وه‌كو شایسته‌ى گه‌نمى جوتیاران.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا
بڕیاردرا كه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دواخستنى دانه‌وه‌ى قه‌رزی كۆمپانیاكان بدرێت،
كه به‌پێی یاسا ئه‌و پێبژاردنه سه‌پێندرابوو
بە سەریاندا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لەبارەی پرۆژه‌ى سندوقی
خانه‌نشینی مامۆستایانى زانكۆ و په‌یمانگا ئه‌هلییه‌كانیش كراوه.