نرخی نەوت ڕووی لە دابەزین کرد

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهان ڕووی لە دابەزین کرد. 

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨١ دۆلار و ٧١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٢ دۆلار و ٤٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا. 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٩ دۆلارو ١٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٩ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نەوت بۆتە بەشێک لە ململانێی نێوان رێکخراوی ئۆێک پڵەس و ولآتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، هەرچی ئۆپێک پڵەسە بڕیاری زیادکردنی ٤٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانەی داوە، بەلآم ئەمەریکا داوای زیاتر دەکات تا نرخی نەوت دابەزێت، ئەمەریکا بەرامبەر ئۆپێک پڵەس هەڕەشەی بەکارهێنانی میکانزیمی تری کرد. 


AM:08:38:17/11/2021