سبەینێ یەكەم كاروانی كۆچبەران لە بیلارووسیاوە دەگەڕێندرێنەوە عێراق

بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە یەکەم کاروانی کۆچبەران لە بیلارووسیاوە بگەڕێندرێنەوە بۆ عێراق.

لەمبارەیەوە ئەرکان شیبانى وەزیرى گەیاندنى عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" سبەینێ یەکەم کاروانی کۆچبەرانی سەر سنوورى بیلارووسیا دەگەڕێنەوە و حکومەتى عێراقیش تێچووى گەڕانەوەیان لە ئەستۆ دەگرێت". 

لای خۆشیەوە ئانا میخالسکایا وتەبێژى پاسەوانى سنوورى پۆڵەندا، هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی بەرامبەر بە کۆچبەران کرد، ئەگەر لەسەر هەوڵی بەزاندنی سنووری وڵاتەکەی بەردەوام بن.

نزیكەی مانگێك دەبێت هەزاران كۆچبەر كە زۆربەیان كوردن لەسەر سنوورەكانی بیلارووسیا و پۆڵەندا لە دۆخێكی سەختدا گیریان خواردووە، چونکە پۆڵەندا رێگەیان پێنادات بچنە ناو ئەوروپا، هاوکات لەو ماوەیەشدا ژمارەیەک كۆچبەر گیانیان لەدەستدا. 


AM:09:02:17/11/2021