نرخی لیرەی تورکی بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ ١٧ی تشرینی دووەم نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان و عێراق گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و بەهاکەی جێگیرە، بەڵام بە پێچەوانەوە بەهای لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کردووە. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیەیە بە "سپی" راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار و ٦٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٨ هەزار و ٦٥٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٤ هەزار و ٢٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤ هەزارو ٧٥٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٤١٠ دینارە.

- نرخی ١ ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٢٥ هەزار دینارە.


AM:10:01:17/11/2021