گۆڕانکاریەکانی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهان ڕووی لە دابەزین کرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧٩ دۆلار و ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٠ دۆلار و ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٧ دۆلارو ٠.٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٧ دۆلار و ٥٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

 

بەرزبوونەوە و دابەزینی نەوت بۆتە بەشێک لە ململانێی نێوان رێکخراوی ئۆێک پڵەس و ولآتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، هەرچی ئۆپێک پڵەسە بڕیاری زیادکردنی ٤٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانەی داوە، بەلآم ئەمەریکا داوای زیاتر دەکات تا نرخی نەوت دابەزێت، ئەمەریکا بەرامبەر ئۆپێک پڵەس هەڕەشەی بەکارهێنانی میکانزیمی تری کرد.



AM:09:30:18/11/2021