دیالە.. پێنج چەکداری داعش کوژران

فڕۆکەکانی سوپا ڕایانگەیاند "پێنج چەکداری داعشیان کوشتووە کە یەکێکیان قەناس بەدەست بووە".

ئەمڕۆ ١٨ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، وەزارەتى بەرگرى عێراق بڵاوی کردەوە، فڕۆکەکانى سوپا پێنج چەکداری داعشیان لە پارێزگاى دیالە کوشتووە کە یەکێکیان قەناس بەدەست بووە. 

ئەمەش دوای بۆردوومان وهێرشەکەى دوێنێێ ئێوارەی چەکدارانى داعش دێت بۆسەر خاڵێکى ئەمنى سوپا لە ناوچەى نەقشبەندییە لە باکورى رۆژهەڵاتى بەعقوبە. 

 



AM:09:47:18/11/2021