لیرەی تورکی بەردەوامە لە تۆمارکردنی نزمترین ئاستەکانی ئۆپۆزسیۆن داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکات

لیرەی تورکی بەردەوامە لە تۆمارکردنی نزمترین ئاستی خۆی، هەر یەک دۆلار لە ئێستادا بە ١١ لیرەیە، ئۆپۆزسیۆنیش داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات.

تورکیا رووبەرووی هەڵاوسانێکی گەورە بۆتەوەو لیرە نزمترین ئاستەکانی لە ژیانی دە ساڵەی رابردووی خۆیدا تۆمار دەکات و هەر یەک دۆلار بەرامبەر زیاتر لە ١١ لیرەیە، لەگەڵ ئەم قەیرانە داراییەدا سیاسیەکانی ئۆپۆزسیۆنیش دەنگیان بەرزکردۆتەوەو دوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن، دوێنێ چوار شەممە ١٨ ی تشرینی دووەم کلیشدار ئۆغلو سەرۆک جەهەپە گەورەترین لایەنی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو شکستە ئابوریەی ئۆردوغان ولآتی پێگەیاندووە، داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد.

دۆخی ئابوری تورکیا گەیشتۆتە ئاستێک کە بەپێی چاودێرانی ئابوری مەترسی دەرچوونی تورکیا هەیە لە وڵاتانی ٢٠ ی گەورە ئابوری جیهان. 

ئۆردوغان کە لە ساڵانی سەرەتای وەرگرتنی دەسەلآت خۆی وەک پسپۆرێکی ئابوری ناوزەد دەکرد، ئێستا بۆتە مایەی شکستی ئابوری ولآتەکەی و، رۆژ بە رۆژ دەنگی ناڕەزایەتی زیاتر بەرزدەبێتەوەو فراوانتر دەبێت.

بەشێک لە ئۆپۆزسیۆن شکستی ئابوری و دارایی تورکیا دەگەڕێننەوە بۆ ئەو لەشکركێشیانەی تورکیا لە سوریا و لیبیا و عێراق و ولآتانی تر دەیکات کە بۆتە مایەی خەرجکردنی بڕێکی زۆر لە دارایی تورکیا لەو شەڕە " بێ هودانە" دا. 



PM:04:05:18/11/2021