سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆک وەزیرانی پۆڵەنداوە پێگەیشت و باسیان لە پرسی کۆچبەرانی سەر سنووری وڵاتەکە لەگەڵ بێلاڕووس کرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له ماتێیۆش مۆراڤیتسكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵندا پێگه‌یشت و له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نیگه‌رانیی قوڵی خۆی ده‌رباره‌ی ره‌وشی ناهه‌مواری ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی كه له‌نێویاندا منداڵیش هه‌ن و له سه‌ر سنوری بێلاروسیا و پۆڵندان و له بارودۆخێكی سه‌ختدان، هه‌مو ئاماده‌ییه‌كی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ به‌هاناوه‌چونی ئه‌و كۆچبه‌رانه و باشتركردنی بارودۆخیان و سه‌لامه‌تییان دوپاتكرده‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وتیشی" به‌داخه‌وه ئه‌و كۆچبه‌رانه، بونه‌ته قوربانی ده‌ستی بازرگانانی مرۆڤ و قاچاخچییه‌كان و ناكۆكی نێوان بێلاروسیا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا، له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان، ئێستا په‌ناگه‌یه‌كی ئارامه بۆ نزیكه‌ی ملیۆنێك ئاواره و په‌نابه‌ر".
سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵندا، گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی ڕێگه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه كرد، هه‌ردولا هاوڕابون كه كۆچبه‌ران، له‌لایه‌ن قاچاخچییه‌كانه‌وه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراون و بونه‌ته قوربانی تاوانێكی ڕێكخراو.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵندا، ستایشی ئه‌و ڕێكارانه‌ی كرد كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گیراونه‌ته‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانبارانه‌ی، بازرگانی به مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها گرتنه‌به‌ری پشكنین و ڕێكاری توند و پێویست له فڕۆكه‌خانه‌كان و خاڵه سنورییه‌كانی هه‌رێم بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره نایاساییانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی له به‌غدا و هاوبه‌شه‌كانی دیكه كرا، بۆ پێشكه‌شكردنی كارئاسانیی له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی كۆچبه‌ران كه بڕیاره ئه‌مڕۆ له یه‌كه‌م گه‌شتدا بگه‌نه‌وه به‌غدا و هه‌ولێر.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، خۆشحاڵی خۆی بۆ پێكهێنانی تیمێكی ته‌كنیكی هاوبه‌ش ده‌ربڕی بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و ڕێكارانه‌ی پێویستن بۆ ڕێگریكردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه پێویسته بێلاروسیا و پۆڵندا و یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌رك و پابه‌ندبونی نێوده‌وڵه‌تیی خۆیان له ڕێگه‌دان به كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سور بۆ گه‌یاندنی هاوكاری به‌په‌له و به‌هاناوه‌چونی كۆچبه‌ران جێبه‌جێبكه‌ن.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، هه‌ردوولا هاوڕابوون له سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبونی په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگیی بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی جێی بایه‌خی هه‌ردولان.