ئێوارەی ئەمڕۆ ١٨ی تشرینی دووەم پاسەوانانی سنووری پۆڵەندا لە بڵاوکراوەیەکدا دەستگیرکردنی (٢٠٠) كۆچبه‌ریان ڕاگەیاند، كه بەشێوەیەکی نایاسایی له بیلاڕووسیاوه سنوره‌كانی وڵاته‌كه‌یان به‌زاندووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا سووپای پۆڵەندا ئاماژەی بەوەکردووە" نزیکەی (٥٠٠) کۆچبەر هەوڵییانداوە سنورەکانی نێوان پۆڵەندا و بیلاڕووسیا بەشێوەیەکی نایاسایی تێپەڕێنن و بڕۆنە ناو خاکی پۆڵەندا".
ئاشکراشیکرد، بۆ رێگریكردن له دزه‌كردنی كۆچبه‌ران بۆ خاكی پۆڵەندا (٢٠٠) كۆچبه‌ر ده‌ستگیركران، له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە به‌رپرسانی پۆڵەندا، هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان له‌سەر چاره‌نووسی ئه‌و كۆچبه‌ره ده‌ستگیركراوانە ڕانەگەیاندووە.