دوای کەمتر لە (٢٤) کاتژمێر دووبارە لەسەر راگرتنى ئۆتۆمبێل شەڕ ڕوویدا
دوو کەس بریندار بوون

دوای کەمتر لە (٢٤) کاتژمێر نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی جارێکی تر لەسەر پاركکردنی ئۆتۆمبێل لە ناو بازاڕی شاری هەولێر شەڕ لەنێوان چەند كەسێك ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو كەس بوونە قوربانی. 

بەگوێرەی زانیارییەکانی (سپی)، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناو بازاڕی نیشتمان لە شاری هەولێر لەسەر پارککردنی ئۆتۆمبێل شەڕ لە نێوان چەند كەسێك ڕوویدا، دوای دەمەقاڵەی نێوان ئەو چەند كەسە دوو كەس بریندار بوون و گەیەندرانە نەخۆشخانە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو کەسەی بوونەتە قوربانی برینى یەکێکیان بە فیشەکە و ئەوەى تریان بە چەقۆ بریندار بووە، هاوکات تائێستا پۆلیسی هەولێر لەسەر ڕووداوەکە هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمی بڵاونەکردۆتەوە. 

شەوی ڕابردووش لەسەر پاركکردنی ئۆتۆمبێل لە شەقامی (١٠٠) مەتری لە نزیك فڕۆكەخانەی شاری هەولێر شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان چەند کەسێک ڕوویدا، کە بەهۆیەوە دوو كەس كوژران.


PM:02:28:19/11/2021