تەندروستی عێراق ئاماری (٢٤) کاتژمێری رابردووی تایبەت بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندراوستی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٢١) کەسی تر بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە".

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی (٢٤) کاتژمێری رابردوو (٧٨٩) حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها (٢١) حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٢١٦ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٧٣ هەزار و ٢٦٧ كەس و لەوانە ٢٣ هەزار و ٦٢٨ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٣١ هەزار و ٣٠٤ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:06:18:19/11/2021