نرخی لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین

بەیانی ئەمڕۆ شەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری  بەسەردا هات و بەهاکەی ڕووی لە دابەزین کرد، هاوکات نرخی لیرەی تورکی بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیەیە بە (سپی) راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینارە، دوێنێ بە ١٤٨ هەزار و ١٥٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار و ٢٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٧ هەزار و ٦٠٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٣ هەزار و ٤٥٠ دینارە، دوێنێ بە ١٣ هەزارو ٧٩٤ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٤٢٠ دینارە.

- نرخی ١ ملیۆن لیرەی سوری بە  ٤١٨ هەزار دینارە.


AM:09:57:20/11/2021