گۆرانیبێژی لاوی باشووری کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نوێترین گرتە ڤیدیۆی بڵاوکرایەوە و بۆتە مایەی سەرسامی هەوادارەکانی.
لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان نوێترین ڤیدیۆی گۆرانیبێژی دیاری کورد دینا لە شەوە ئاهەنگێکدا بڵاوکرایەوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت دینا گۆرانی دەڵێت و سەمایەکی سەرنجڕاکێش ئەنجام دەدات، کە ئەمەش بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە بینەرەکانی.
دینا، لە شاری ڕانیە لە دایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبوومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، ساڵی پاریش ئەو هونەرمەندە چووە ژیانی هاوسەریەوە و هاوسەرەکەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و سەرقاڵی کاری فۆتۆگرافییە.