کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنچلۆتی پێش یاری گرانادا


سبەی یەکشەممە لە گەڕی١٤ی لالیگا یانەی ریاڵ مەدرید دەبێتە میوانی یانەی گراناداو یاریەکە لە کاتژمێر ٦:١٥ خولەک ئەنجام دەرێت.

ئەنچلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەشداری کردوو باسی لە دۆخی یاریزانەکانی یانەکەی کرد کە بەشێک لە وتەکانی بەمشێوەیە بوو...

ئەنچلۆتی: هازارد سبەی یاری ناکات، چونکە ئەو تووشی هەوکردن بووە لە گەدەیدا".

"رۆدریگۆ سبەی دەگەڕێتەوەو ڤاڵڤێڕدیش هەفتەی داهاتوو، ئێمە یاری گرنگمان ماوە لە لالیگاو خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا".

"ڤینسیۆس و میلیتاو لە دۆخێکی باشدان و بە باشی کار دەکەن".

"ئێمە دۆخمان لە کاتی وەستانی خولەکان باش بووە،متمانەم باشم هەیە کە ئەنجامی باش بە دەستبهێنین،تا ئێستا باش هێناومانەو کاری سەرسوڕهێنەر دەکەین".

"بەیڵ سۆزێکی تایبەتی بۆ وێڵز هەیە بەڵام پێم وایە دەیەوێت بۆ ریاڵ مەدریدیش یاری بکات".

"من سەیری یاری بەرشەلۆنەو ئیسپانیۆل دەکەم، یاریەکە خۆش دەبێ،چاڤی شتێکی نوێ ئامادە دەکات، ئەگەر ئەوەی کرد، دەمەوێت بە زووترین کات بیدۆزمەوە".



PM:06:18:20/11/2021