ئەمڕۆ لەبارەی دۆخی كۆچبه‌ران له‌سه‌ر سنووری پۆڵه‌ندا فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كرد و دەڵێت" كۆچبه‌ران نابێت بكرێنه ئامرازی سات و سه‌ودای سیاسی له نێو وڵاتانی ئه‌وروپا".
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له ئه‌ڵمانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لەسەر دۆخی كۆچبه‌رانی سنوری نێوان بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیمان ئاڕاسته‌ی هایكۆماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كردووه".
ڕوونیشیکردەوە، داوای جێبه‌جێكردنی چه‌ند داواكاریهكمانكردووه كه كۆچبه‌ران پێویسته ڕاسته‌وخۆ فریاگوزارییان بگاتێ و رێگا به رێكخراوه مرۆییه‌كان بدرێت یارمه‌تی خۆراك و پزیشكی بگه‌یه‌ننه كۆچبه‌ران، مافی په‌نابه‌رێتی، مافێكی ئینسانیه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به شوێن پاراستنی ژیانیانهوهن مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه كه‌یسه‌كانیان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و مافی په‌نابه‌ریان بۆ بڕه‌خسێت، له‌ناو سنوری یه‌كێتی ئه‌وروپا.
جەختیشیکردەوە، پێویسته له سه‌ر حكومه‌تی پۆڵه‌ندا، وه‌كو حكومه‌تێكی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا كه مافه‌كانی مرۆڤ بپارێزێت، ئه‌م كۆچبه‌رانه نابێت بكرێنه ئامرازی سات و سه‌ودای سیاسی له نێو وڵاتانی ئه‌وروپا.
ده‌قی نامه‌كه به زمانی كوردی:
نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی نوێنه‌رایه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له ئه‌ڵمانیا بۆ هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا.
ههرهكو ئاگادارن له به‌رواری ٨-١١-٢٠٢١ وه به‌سه‌دان په‌نابه‌ر له‌سه‌ر سنوری نێوان ووڵاتی بیلاڕوسیا و پۆله‌ندا گهمارۆدروان، ئه‌وان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش و سنوری پۆلهندیهوه ڕیگریان لێده‌كرێت كه به‌و ووڵاته‌دا تێپه‌ڕببن.ئه‌م په‌نابه‌رانه قوربانی سیاسه‌تی جه‌نگه‌كانی ئه‌مریكا و زاڵبوونی حكومه‌تێكی گه‌نده‌ڵ له عێراق و كورستاندا، له‌و ناوچه‌یه‌دا خه‌ڵك رووبه‌روی هه‌ڕه‌شه وسه‌ركوت ده‌بنه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌حزابی چه‌كدار وكاتێك كه ده‌یانه‌وێت خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی بكه‌ن بۆ داخوازیه‌كانیان یاخود بیانه‌وێت ئازادانه رای خۆیان ده‌ربڕن
ئه‌م په‌نابه‌رانه له‌ئێستادا دووچاری ئازار وئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌ی و ده‌روونی ده‌بنه‌وه كه له‌ژێر كه‌ش وهه‌وایه‌كی سارد وسه‌خت گهمارۆدروان، له‌نێو ئه‌ماندا چه‌ندین خێزان و چه‌ندین كه‌س دووچاری نه‌خۆشی بونه‌ته‌وه.
ئێوه وه‌كو ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌رپرسیاریتان له سه‌ره له‌م كێشه‌ی په‌نابه‌رانه. وهه‌روه‌ها به‌رپرسیارن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك بكرێته سه‌ر ماف و ژیانیان .
هه‌ربۆیه له‌م روهوهوه داوا له حكومه‌ته‌كه‌تان ده‌كه‌ین كه كاربكه‌ن بۆ چیبهجێكردنی ئه‌م داواكاریانه:
١- په‌نابه‌ران پێویسته ڕاسته‌وخۆ فریاگوزاریان بگاتێ و ڕیگا به ڕێكخراوه مرۆییه‌كان بدرێت كه یارمه‌تی خۆراك وپزیشكی بگه‌ێننه په‌نابه‌ران
٢- مافی په‌نابه‌رێتی ، مافێكی ئینسانیه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شوێن پاراستنی ژیانیانهوهن مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه كه‌یسه‌كانیان لێكۆلینه‌وه‌ی له‌سه‌ربكرێت ومافی په‌نابه‌ریان بۆ بڕه‌خسێت، له‌ناو سنوری یه‌كێتی ئه‌وروپا.
٣- پێویسته له سه‌ر حكومه‌تی پۆڵه‌ندا، وه‌كو حكومه‌تێكی ئه‌ندام له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا كه مافه‌كانی مرۆڤ بپارێزێت.
٤- ئه‌م په‌نابه‌رانه نابێت بكرێنه ئامرازی سات و سه‌ودای سیاسی له نێو ووڵاتانی ئه‌وروپا.
نوێنه‌رایه‌تی
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له ئه‌ڵمانیا
١٩-١١-٢٠٢١