سۆڵسکایەر دوردەخرێتەوە


بە پێی راپۆرتی میدیاکانی بەریتانیا کە دوای شکستەکە قورسەکەی بەرامبەر بە یانەی واتفۆرد بڵاویان کردووەتەوە، یانەی مانچستەریونایتد لەسەر ئەوە کۆکن کە سۆڵسکایەری راهێنەری یانەکە لە پۆستەکەی لاببەن و چاوەڕوان دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتوو ئەمە رووبدات.

یانەی مانچستەریونایتد ئێوارەی ئەمڕۆ لە خولی ئینگلتەرا ٤-١ بە یانەی واتفۆرد دۆڕاو درێژەی بە شکستەکانی دا.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە،یانەی مانچستەریونایتد ئەمشەو کۆدەبێتەوەو گفتوگۆ لەسەر دوورخستنەوەی سۆڵسکایەر دەکات و ئیدارەی یانەکە گفتوگۆکەیان لەسەر ئەوە دەبێت زیدان بکەن بە جێگرەوەی ئەم راهێنەرەو مووچەی راهێنەرە فەرەنسیەکە بەرز بکەنەوە بۆ ئەوەی بە هاتنی بۆ ریزەکانی شەیتانە سوورەکان رازی ببێت.

یانەی مانچستەریونایتد ئەم وەرزە لە ١٢ یاری  تووشی ٥ شکست بووەو تەنیا ١٧ خاڵی کۆکردووەتەوەو لە پلەی حەوتەمی خولەکە دەبینرێت.



PM:10:24:20/11/2021