٧٥ کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنکان

بەهۆی ژێر ئاوکەوتنی بەلەمێکەوە لە دەریای ناوەڕاستدا زیاتر لە ٧٥ کۆچبەر خنکاون و ١٥ کۆچبەریش رزگاریان بووە.

 

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاند، "بەهۆی ژێر ئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست کە مەبەستیان بوو لە لیبیاوە بپەڕنەوە بۆ ئەوروپا زیاتر لە ٧٥ کۆچبەر خنکاون، لە بەلەمەکەدا ١٥ کۆچبەر رزگاریان بووە و ھێنراونەتە سەر وشکایی شاری زوارا لە رۆژئاوای لیبیا، تا ئێستا رێکخراوەکە ناسنامەی ئەو کەسانەی ئاشکرانەکردووە کە لە بەلەمەکەدا بوون".

 

ئەمە دوای ئەوە دێت، لەماوەی ڕابردوو دا ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران لەنێو دەریاکاندا گیانیان لەدەست داوە و خنکاون بەهۆی کۆچکردنیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا،  بەمەبەستی دابینکردنی ژیانێکی شایستەتر بۆخۆیان.

 

 

 



PM:10:38:20/11/2021