هاوپەیمانی فەتح داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن دەکات

هاوپەیمانی فەتح، داوایەكی یاسایی پێشكەش بە دادگای باڵای فیدراڵی كرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن .

 

ئەمڕۆ ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، مەحمود ڕەبیعی ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی عەسایب، یەكێك لە پێكهێنەرەكانی هاوپەیمانییەكە لە بڵاوكراوەیەكدا ڕایگەیاند "سكاڵاكەمان بەڵگەی هونەری و یاسایی لەگەڵدا هاوپێچە، داوای ئەوەشمان كردووە ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی ڕابگیرێت تا یەكلاییكردنەوەی داواكە، هەروەها  بەپێی قسەی  بەرپرسەكەی فەتح ئەم هەنگاوەیان لە سۆنگەی پەیوەستبوونە بە ڕاڕەوە یاساییە فەرمییەكان

هاوپەیمانی فەتح، پێیان وایە لە هەڵبژاردنەکاندا ساختەکاری زۆر هەبووە ، هەندێک لە چەکدار و لایەنگرانیشیان لایەنگرەكانیشیان لەبەردەم ناوچەی سەوز مانیان گرتووە دژی ئەنجامە ڕاگەیەنراوەكان گرت بوونەوە، ئەمە لەکاتێک دایە لەهەڵ بژاردنی ڕابردوودا فەتح ٤٧ کورسی بەدەست هێنابوو، بەڵآم هەڵبژاردنی ئەمساڵ دەنگەکانی کەمی کردوو تەنها ١٧ کورسی بەدەست هێنا هەر بۆیە داوای هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن دەکەن.

 

 



PM:11:43:20/11/2021