دۆلار گۆرانکاری بەسەردا هات
لیرە نزمترین ئاستی خۆی تۆمار دەکات

ئەمڕۆ یەک شەممە نرخی دۆلار بە بەراورد بە دوێنێ بەیانی کەمێک بەرزدەبێتەوە، بەلآم لیرە بەردەوامە لە دابەزین و نزمترین ئاستەکانی خۆی تۆمار دەکات.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٥٠ دینار، دوێنێ بە ١٤٨ هەزار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار و ٣٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٧ هەزارو ٤٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٣ هەزار و ٢٠٠ دینار، دوێنێ بە ١٣ هەزار و ٤٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٤٣٥ دینار.
- نرخیی ١ ملیۆن لیرەی سوری بە ٤١٨ هەزار دینارە. 



AM:11:19:21/11/2021