بەهۆی بەزاندنی سنووری پۆڵەندا چەند کۆچبەرێک دیپۆرت کرانەوە

هێزەکانی پاراستنی سنوری پۆڵەندا بڵاویکردەوە، بەهۆی بەزاندنی سنوری وڵاتەکەیان چەند کۆچبەرێک دیپۆتی بێلاڕوسیا کراونەتەوە.

 

هێزەکانى پاراستنی سنووری پۆڵەندا راگەیەندراوێکى لەبارەى هەوڵى چوونە ناو سنوورەکانی وڵاتەکەی لەلایەن کۆچبەرە گیرخواردووەکانى سنورى بیلاروسیا بڵاوکردەوە، کە چەند کۆچبەرێکیش دیپۆرتى بیلاڕوسیا کراونەتەوە.

هێزەکانى پاراستنی سنووری پۆڵەندا ڕایانگەیاند " دوێنێ شەممە ٢٠ی تشرینی دووەم، ٢٠٨ ھەوڵی چوونە ناو خاکی وڵاتەکەیان دراوە و ٣١ كۆچبەر دیپۆرتى سنوری بیلاڕوسیا كراونەتەوە، هاوکات، تەنیا کۆچبەرێک دەستگیرکراوە کە بە رەگەز عێراقییە".

هەر لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە "کۆچبەران بەشێوەیەکی توندوتیژانە مامەڵەیان کردووە و تەنانەت هێرشییان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیس و زیانیان پێ گەیاندوون، هەروەها رێگری لە گروپێكی كۆچبەری ١٠٠ كەسیش كراوە كە سەربازانی بیلاڕوسیا ھەوڵیاندەدا بەزۆر رەوانەی پۆڵەندایان بكەن."

ماوەیەکە قەیرانی کۆچبەران لەسەر سنوری نێوان بیلاروسیا و پۆڵەندا دروستبووە و بەرپرسانی پۆڵەنداش سەرۆکی بیلاڕوسیا تۆمەتبار دەکات بە بەکارهێنانی کۆچبەران وەک تۆڵەکردنەوە لەیەکێتییەکەیان.

 



PM:03:29:21/11/2021