خانمە گۆرانیبێژ سیبلجان لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەکانەی خۆی بڵاوکردەوە، سبیلجان وەک هەمیشە شۆخوشەنگ و جیاواز دەردەکەوێت.
سبیلجان خانمە هونەرمەدی ناسراوی تورک، هەمیشە وێنەی جیاواز و لەشولارە رێکەکەی بووەتە جێگەی سەرنجی فەڵەوەرەکانی و هیچ
وا دەرناکەوێت سبیلجان دایکی دووکوڕ و کجێک و نەوەیەک بێت.
سیبلجان خانمە گۆرانیبێژو ئەکتەری تورك لەدایكبووی ساڵی
١٩٧٠ یە و یەكێكە لە گۆرانی بێژ و ئەکتەرە دیارەکانی تورك و ساڵی ١٩٨٨ هاوسەرگیری
لەگەڵ (Hakan Ural) كردووە و
ماوەی ژیانی هاوسەرگیریەكەی تەنها یەك ساڵی خایاند و ساڵی ٢٠٠٠-٢٠١٠ لەگەڵ (Sulhi Aksüt ) ژیانی هاوبەشی پێكهێنا و لە هاوسەری دووهەمیشی
جیابۆتەوە ، ئەم خانمە خاوەنی چەندین كار و بەرهەمی هونەریە گوێگرێکی تایبەت بەخۆی
هەیە.