وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان ئاشکراکرا

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایدەگەیەنێت" بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان رابگەیەنرێت".

حەسەن سەلمان بەڕێوەبەری فەرمانگەی میدیا و پەیوەندییە جەماوەرییەكان لە كۆمسیۆن لە لێدوانێکدا بە میدیای فەرمی یەکێتی ڕاگەیاند" بڕیارە لەم هەفتەیەدا كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئەژماركردنەوەی دەستی بۆ ژمارەیەك وێستگەی نوێ ئەنجام بدات، تا ئێستاش تەنها شەش تانە رەتكراونەتەوە". 

ئاشکراشیکرد، بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران رابگەیەنرێت.


PM:08:51:21/11/2021