لێدوانەکانی ئەنچلۆتی دوای بردنەوە لە گرانادا


لە هەفتەی ١٤ی لالیگا یانەی ریاڵ مەدرید توانی ٤-١ لە یانەی گرانادا بباتەوەو بردنەوەیەکی نوێ بە دەست بهێنێت.

دوای یاریەکە ئەنچلۆتی بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردوو ستایشی یاریزانەکانی کردوو وتی:"

ئەنچلۆتی:" ئەسینسیۆ بەوشێوەیە کار دەکات کە من دەمەوێت بە دڵنیاییەوە دەکرێت زۆر گرنگ بێت بۆ ئێمە".

ئەنچلۆتی:"هەموو یاریزانەکانم لە دۆخێکی باشدان،هەرچەندە هەموویان یاریان کردووە لە کاتی وەستانی خولەکان،تەنیا میلیتاو ماندوو بووە".

ئەنچلۆتی:"مۆدریچ و کرۆس، ئەوان دەبێت پێناسە بکرێن، هێشتا باشترینن لە جیهاندا،من سەرم سوڕماوە ئەوان ئەو شتانە دەکەن کە من داوایان لێ ناکەم ئەوان زۆر باشن".

ئەنچلۆتی:"ڤاڵڤێڕدی و کاماڤینگا داهاتووی یانەکەن".

ئەنچلۆتی:" ڤینسیۆسم هێنایە دەرەوە بۆ ئەوەی لە کێشەکانی یاریەکە دووربێت، چونکە زۆر تووندوتیژی تێدا بوو".

ئەنچلۆتی:" ڤاییخۆ شایەنی یاریکردنە، چونکە ئەو یاریزانێكی زۆر پڕۆفیشناڵە".

ئەنچلۆتی:" حەزم بە ئەوە دەکرد دوای ئەوەی گۆڵمان لێکرا نەکشاینەوە دواوە و توانیمان گۆڵی تر بکەین".



PM:09:17:21/11/2021